لە پارێزگایەکی باکوری کوردستان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان روویدا. 

سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاندووە" کاتژمێر (٥:٥٠) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٤.٣) پلەی رێختەر، لە سنووری پارێزگای بەدلیسی باکوری کوردستان روویداوە". 
 
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئافاد، زەمینلەرزەکە بە قووڵایی (٨.٧١) کم تۆمارکراوە، هەروەها ناوەندی شاری بەدلیس چەقی بوومەلەرزەکە بووە.



AM:09:20:27/11/2024