ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و پێدانی پارە بەشێوەی قیست لەلایەن زیادەڕۆكارانەوە تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا دوو تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەکەدا ڕاپۆرتێك لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی فۆرمی خێزانی لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بە سەركەوتووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كە لە ڕۆژانی ٢٠-٢١ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، پێشكەشدەكرێت و قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكە تاوتوێ دەكرێن.
هەروەها بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە خستنەڕووی پرۆژە بڕیارێكی پێشنیاركراوە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دهخرێته ڕوو سەبارەت بە پاژەكردن یان (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە بە زێدەڕۆیی خانووی نیشتەجێبوونی لە سنووری شارەوانییەكان دروستكردووە.