ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما لە کاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفری دەبێت سەنتەری پارێزگاکان و سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی تر تا کاتەکانی دواینیوەرۆ ئەگەری باران بارینی پچر پچری هەیە، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارە کەشەکە جێگیر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینەی رووی لە ناوچەکان کردبوو کۆتای دێت و ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆرێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی دابارین مەودای بینین (٧ – ٩)کم کەمدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، نزمترین پلەکانی گەرما لە کاتەکانی بەیانی بە چەند پلەیەک نزمدەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ سفر پلەی سیلیزی یان بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ١٣
سلێمانی: ١١
دهۆک: ١٠
زاخۆ: ١٢
هەڵەبجە: ١٢
کەرکوک: ١٧
سۆران: ١٠
حاجی ئۆمەران: ٢
گەرمیان: ٢٠