ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد، ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كردوە بە ماركێتێكدا و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند" لەناو بازاڕی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد ئۆتۆمبێلێک بەهۆی ئەوەی كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە خۆی كردووە بەناو مارکێتێکدا و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە".
بەپێی زانیارییەكان، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری (ئەڤەلۆن) بووە و ئەو سێ كەسەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون و خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن.
هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی سێ کەسەکەش گواستراوەنەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.