بڕیارە سبەی بەغدا پارەی مووچەی مانگی ١٠ بنێرێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دە بڵاودەکرێتەوە، بەڵام پێ دەچێت مووچەی ،مانگی ١٢ بەغدا رەوانەی هەرێم نەکات .
میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە "بڕیارە سبەی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارەی مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و دەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی دابەشکردنی مووچە رادەگەیێندرێت".
ئاشکراشی کردووە دەبووایە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی فیدراڵ پارەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام ناردنی پارەکە بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخراوە
ئاماژەی بەوەشداوە کە بڕی ئەو پارەیەی بڕیارە سبەی بنێردرێت ٧٦٠ ملیار دینارە، ئەگەر پێنجشەممە هەموو پارەکەش نەنێردرێت بەشێکی زۆری دەنێردرێت".
بە گوێرەی هەواڵی میدیای پارتی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بڕیاریداوە سێ گوژمەی ٧٦٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات کە بە هەرسێ مانگەکە زیاتر لە ٧٠٠ ملیار دینار کورتهێنانی دەبێت، بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو سێ گوژمەیە مووچەی دوو مانگی پێدەدرێت، چارەنووسی مووچەی سێیەمیش هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە.