ئەمشەو چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە پێشبینی دروست بوونی تەم هەیە لەکاتەکانی زوو بەیانی رۆژی پێنجشەممە.
ئاماژەی بەوەشداەە کە دروستبوونی تەم زیاتر لەناوچەشاخاوویەکاندا دەبێت .
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا کەشناسی بڕی بارانی ١٢ کاتژمێری (٩ی بەیانی تاکو ٩ی ئێوارەی )ئەمرۆ چوارشەممەی لە هەندێک لەناوچەکانی هەرێم بڵاوکردەوە کە زۆرترین بڕی باران لە بامەرنی ٤.٨ و کەمترین بڕیش لە دهۆک باریوە.
بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوولە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم :
ئاکرێ ١.٤
بامەرنی ٤.٨
بارزان ٢.٢
حاج ئۆمەران ٤.٤
هەڵشۆ ٠.٨
مانگیش ٤.٤
سۆران ٠.٢
مێرگەسۆر ٠.٨
سیدەکان ٠.٢
چۆمان ٤.٦
دهۆک دڵۆپ