سەرکەوتنی سەرژمێریی نیشتیمانیی دانیشتوان لە عێراق بۆ ساڵی 2024 بە پشتگیرییەکی بێهاوتا لە ئاسیاسێڵەوە


سلێمانی، عێراق - تشرینی دووەمی 2024 - ئاسیاسێڵ بە شانازییەوە پابەندیی خۆی بۆ پشتگیریکردن لە گەشەپێدانی نیشتیمانیی عێراق دووپاتدەکاتەوە لە ڕێی بینینی ڕۆڵێکی سەرەکیی لە سەرخستنی پرۆسەیسەرژمێری نیشتیمانی ساڵی 2024، کە یەکێکە لە دیارترین دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکانی وڵات بۆ ئەمساڵ.

وەکو بەشێک لە بەرپرسیارێتی نیشتیمانیی خۆی، ئاسیاسێڵ هەستا بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی گواستنەوەیداتا بۆ پشتگیری کردنی کارکردنی ئامێرەکانی تابلێتی تیمەکانی وەزارەتی پلاندانان، کە ئەم سیمکارتانە بە مەبەستی مسۆگەرکردنی پەیوەندییەکی کارا و جێگیر بۆ ئەو ئامێرانەی لەکاردابوون کە لە پرۆسەی سەرژمێرییەکەدا بەکاردەهێنران لە سەرتاسەری عێراقدا. 

لەسەروو ئەمانەشەوە، ئاسیاسێڵ بە هەڵمەتێکی بێبەرامبەری ئاڕاستەکراولە ڕێی کورتەنامەوە بەشداری لە پشتگیری کردنی پڕۆژەکەدا کرد بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتیان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان سەبارەت بە گرنگی سەرژمێری و هاندانیان بۆ بەشداریکردن تیایدا و پاڵپشتیکردنی تیمە مەیدانییەکانی سەرژمێری. 

بۆ پشتگیریکردنی زیاتری پڕۆژەکە، ئاسیاسێڵ تیمێکی تایبەتی پاڵپشتی تەکنیکی تایبەتمەندی دابین کرد کە بیست و چوار کاتژمێر و بە درێژایی هەفتە بەردەست بوون بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا چارەسەری هەر کێشەیەکی بەپەلە یان پێویستییەکی تەکنیکی بکەن، ئەمەش ڕاستەوخۆ بەشداری کرد لە جێبەجێ کردنی بێ کێشەی پڕۆژەکە و سەرخستنی.

ئەم هەوڵانەی کۆمپانیا لە پڕۆژەی سەرژمێریدا ڕەنگدانەوەی هاوکاری بەهێزی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی پلاندانانی عێراق و دەزگای سەرژمێری و سیستەمەکانی زانیاری جوگرافین، کە بەشداریکرد لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی سەرژمێری نیشتیمانیی دانیشتووان بە شێوەیەکی کارا، ئەمەش گرنگی کاری هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت دووپاتدەکاتەوەبۆ گەشەپێدانی بەردەوام و بەرەوپێشبردنی ڕەوڕەوەی پێشکەوتن لە عیراقدا. 

ئاسیاسێڵ، کە هەردەم پێشەنگی ئەو کۆمپانیایانە بووە کە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژە نیشتیمانییە گرنگەکاندا، ئامادەیی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن شانبەشانی دامەزراوە نیشتیمانییەکان بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتی زیاترو ڕێگە خۆشکردن بۆ داهاتوویەکی دیجیتاڵی گەشاوە بۆ عێراق.

(کۆتایی)

دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری پێشەنگی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ی به‌شدرابووانی 18.6 ملیۆنە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو ناوخۆی عێراق دەگرێتەوە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشی زیاتر %99.06ـی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین تۆڕی مۆبایل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات.

ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان: [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر: www.asiacell.com




PM:12:00:28/11/2024