بە فەرمی داوا دەكرێت لە سلێمانی هەژماری من جێبەجێ بكرێت

پاش ئەوەی لەناوەراستی مانگی رابردوو پرۆسەی "هەژماری من" لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە راگیرا، لە ئێستادا بە نوسراوی فەرمی پرۆژەی هەژماری من لە سنوری سلێمانی دەستی پێكردەوە.

بەپێی نوسراوێكی بەرێوەبەرایەتی دارایی زانكۆی پۆڵەتەكنیكی سلێمانی كە سەر بەوەزارەتی خوێندنی پاڵایەو وەزیرەكەی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، فەرمانكراوە كە كاری پێویست بكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەژماری من.

لە نوسراوەكەدا كە واژۆی د. عەلی قادر، یاریدەردەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی زانكۆی سلێمانی لەسەرە و ئاڕاستەی گشت كۆلێژ و پەیمانگەكان كراوە، هاتووە كە لەبارەی "هەژماری من"ەوە كاری پێویست بكرێت.

لەمبارەوە د. كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەڵێت "زیاتر لە ٩٥٪ی" فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆكە فۆڕمی تەوتینیان پڕكردوەتەوە، بەڵام یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ لە نوسراوێكدا داوای لە سەرجەم كۆلێژ و پەیمانگەكان دەكات پڕۆژەی "هەژماری من" جێبەجێ بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو فۆڕمانەی تەوتین كە پڕكراونەتەوە نێردراون بۆ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی ڕەوانەی بەغدا بكرێت، ئەوانەشی كە فۆڕمی هەژماری من"یان پڕكردوەتەوە دەتوانن فۆڕمی تەوتین پڕبكەنەوە هاوشێوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیكە.




PM:01:04:28/11/2024