مەكتەبی سیاسی پارتی كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.

بەپێی هەواڵی میدیای پارتی، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەکات.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی سەردانەكانی شاندی تایبەتی پارتی دەكرێت بۆ لای لایەنە سیاسییەكان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی ناوخۆی عێراق و پرس و پەرەسەندنەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەكرێن.



PM:02:09:28/11/2024