خوێندکارێکی بۆردی عیراقی و پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عیراق بەدەستهێنا لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پسپۆڕی نەشتەرگەری یورۆلۆجی (گورچیلە و میزەڕۆ).
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" د. فەرمان محەمەد فەرەج کە خوێندکاری بۆردی عیراقی و پزیشکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق بەدەستبهێنێت لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پسپۆڕی نەشتەرگەری یورۆلۆجی (گورچیلە و میزەڕۆ)".
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە كە ئاستی فێركاری لە سەنتەری سلێمانی لە بواری نەشتەرگەری یورۆلۆجی، لە ئاستێكی باڵادایە و ساڵانە پزیشكانی سلێمانی لە ریزی پێشەوەی دەرچووانی ئەو بوارەن لە بۆردەكانی كوردی و عێراقی و عەرەبی.