ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕیاریدا بە خەرجکردنی ٧٦٣ ملیار دینار.
هەر بەپێی زانیارییەکان، خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی مانگی (١)٠ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەرخاندەکرێت.
هەرچەندە لە کۆتایی مانگی (١١) نزیکدەبینەوە، تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە و چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢یش تائێستا نادیارە.