بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە لە نێوان تورکیا و یۆنان وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کۆچبەر لەوانەش ژن و منداڵێکی کورد کە لە بەلەمەکەدابوون گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ، پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری پەنابەرەگەڕاوەکانی کورد لە ئەوروپا رایگەیاندووە، "بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوتووە کە پێنج کەسی تێدابووە سیانیان رزگاریان بووە و دووانیشیان کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن خنکاون".
بەپێی زانیارییەکان بەگوێرەی زانیارییەکان، بەلەمەکە کاتژمێر حەوتی بەیانی لە نزیک دوورگەی سامۆس لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوتووە، ژمارەیەک کۆچبەری تێدابووە کە پێنجیان کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و لەئەنجامدا ژن و منداڵێکی کورد خنکاون.
ئەوەش خراوەتەروو ژنەکە ناوی "نایلە مستەفا"یە و خەڵکی ناوچەی سەروچاوەیە لە سنووری ئیدارەی راپەڕینە، هاوسەرەکەشی کە رزگاری بووە خەڵکی قەزای چەمچەماڵە.