مەریوان فەتحی باوکی دکتۆر ئەندێشە ، ئەو پزیشکەی هەفتەی رابردوو تەرمەکەی لە ژوورەکەی خۆیدا دۆزرایەوە دواتر وترا بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا رایگەیاندووە" کووڕەکەم کووژراوە و بە سیناریۆی بەدڕەوشتانە دەیانەوێت خەڵک و ئێمەش لە خشتە بەرن".
باوکی دکتۆر ئەندێشە مەریوان کە لە چەند رۆژی رابردو لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر بە مردویی دۆزرایەوە و راگەیەندرا، بانگەوازێکی بڵاو کردۆتەوەو تێدا دەڵێت " مەهێڵن ئێمەش لەسەرمەردبوونمان بكوژن!كوڕمبەڕێگەكەتدا دێم ، یان منیش دێمەلات، یان سەبەبكارت لەخوێنی خۆیدا دەگەوزێنم و لە خودا نەبێ لە هیچ زیڕوحێكیش نەترساوم و ناشترسم..كوڕم بێ خەم بنوو تۆڵە بەسەبرە ئەمما بەزەبرە!با ئەو سەرمایەدارو گەندەڵ و دزو حیزو مارمژەكانی خوێنی میللەت باش بزانن كە دەزانین چۆن لەناویان بردووی و چۆنیش بێ ئەخلاقانە دەیانەوێ تاوانەكەیان شوێنە ون كەن و كەیسەكەت بەلاڕێدا بەرن! و بە سیناریۆی بەدڕەوشتانە خەڵك و ئێمەش لە خشتە بەرن!، ئەوانە حەسودی بەكەسانی ئازاو زیرەك و سەلار دەبەن و پێیان وایە خەڵك نۆكەریانە و تۆش مەردبووی سەلارو ئازادەو زیرەك بووی ..زۆر نامەردانە وەك دەیانی تر لەناویان بردی ".
مەریوان فەتحی باوکی دکتۆر ئەندێشە زیاتر دەنوسێت و دەڵێت " خەڵكینە كوڕەكەمیان كوشت كوشتیان و خەریكن وەك چەندین تاوانی تر ،سیناریۆی بۆ دەهۆننەوە خەڵكینە ، دوای خوا، پێویستمان بە پشتگیری ئێوە هەیە تا فشار لەدادگاو لایەنە پەیوەندارەكان بكەن ،چونكە لەیەكەم سەردانی دادگا بۆمان دەركەوت كە دادگا بەقازانجی لایەنێكی نادیار كاردەكا، هەروەها ئیدارەی نەخۆشخانەو زۆر لای تریش بەهەمان شێوە ڕاستیەكان پەردەپۆش دەكەن، زانیاری و بەڵگەمان هەن كە دەیسەلمێنن كەیسەكە تاوانەو دژی كوڕەكەم ئەنجام دراوەو خەڵكی دەسڕۆیشتو لەپشتیەتی و دامەزاراوەكان ناوێرن ڕاستیەكە بڵێن".
"پارێزەرو یاساناسانی مرۆڤدۆستدكتۆرو كارمەندانی هاوڕێی جوانەمەرگ و هەموو خەڵكی كوردستان بەتایبەت ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆ دەكەم بێنە ناو كەیسەكە و لەنزیكەوە چاودێری بەڕێوە چوونی بكەن ، تا تاوانباران نەتوانن بەپارەو دەسەڵات تاوانەكەیان بشارنەوەو خۆیان لە سزای كوشتنی ڕؤڵە بێ گوناهو دڵسۆزەكەم بەگەل دەرباز كەن ، هەرئەوڕۆژە لەسەر نەخۆشێكی خەتەر ڕؤلەكەم لەگەڵ دوو پزیشكی بەرپرس لەگیانی نەخۆشێك ،بەشەڕهاتووە كە ناچن چارەسەری بكەن ، لە ئەنجامدا نەخۆشەكە دەمرێ و كوڕەكەم پێێان دەڵێ سبەینێ لە ئیدارەی نەخۆشخانە شكاتتان لێ دەكەم، كەچی ناهێڵن بگاتە بەیانی و دەیكوژن و بە ئێمەیان گوت جەڵتە لێیداوە ، باشە بۆچی ئیدارەی نەخۆشخانە بەدوا داچوون ناكا؟؟بۆچی دیزە بەدەرخۆنەیان كردووە؟؟ زۆر بەڵگەی ترمان لایە بەڵام پێدەچێ ئەوانە بڕیاری خۆیان دابێ، خەڵكینە ئێمەی خێزانی جوانەمەرگ دوای كوشتنی كوڕەكەشمان هەست بەزەلیلی و بێچارەیی دەكەین، تكایە وەرنە سەرخەت " ( باوکی دکتۆرئەندێشە دەڵێت).
لە کۆتاییدا نووسیوێتی" تكایە پشتیوانمان بن لەدادگا، تا دادگا نەوێرێ و زات نەكافێڵمان لێ بكا.. بۆخاتری خودا وەرنە هانامان".