بە پێی راگەیەنراوێکی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم ، ده‌ستكراوه به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی روناكی و له‌ماوه‌ی دو ساڵدا هه‌رێمی كوردستان دەبێتە خاوه‌نی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێریی.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پڕۆژه‌ی ڕوناكی له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامه و بڕیاره به‌مزوانه گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌هیدانی كوران، به‌هاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نه‌سیج، كوران و ڕزگاری، كاره‌بایان بكرێته ٢٤ كاتژمێری".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئێستا ده‌ست به چاككردنی پێوه‌ری كاره‌بای ماڵه‌كان له‌و گه‌ڕه‌كانه كراوه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌كرێت و به هۆی كاركردن له‌و گه‌ڕه‌كانه، له كاتژمێر ٨:٠٠ی به‌یانی تا ٥:٠٠ی ئێواره، كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، تا تیمه‌كانی كاركردن بتوانن كاره‌كانیان بكه‌ن.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست كراوه به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه و بڕیاره له ماوه‌ی دو ساڵدا سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ببنه خاوه‌نی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری.