لە ئیلام ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ژنێکی کورد لە یەکێک لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە" ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵان لە ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی سەختی برینەکانی کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لێی درابوو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و هۆکاری کوشتنی هاوسەرەکەی بۆ ناکۆکی خێزانی گەڕاندۆتەوە. 



PM:06:46:30/11/2024