کاروان یاروەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی یەکێتی لە بارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٥دا رایگەیاند" بە دووری دەزانم دەستکاری پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٥دا بکرێت.
بە وتەی ناوبراو بودجەی عێراق بۆ سێ ساڵە و گۆڕانکاری لە دەقەکەیدا ناکرێت، هەربۆیە ناتوانن پشکی هەرێمی کوردستان لە ١٢.٦٧ % بۆ ١٤% زیاد بکەن.
کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشداوە کە حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ٢٠٢٦ـە،و گۆڕانکاری لە ژمارەکان دەکات وەکو بڕی بودجە و خەرجییەکان و دواتر رەوانەی پەرلەمانی عێراقی دەکات، بەڵام دەقی یاساکە گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.
جەختی لەوەشکردەوە کە پاش تەواوکردنی قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی دانیشتووان و راگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکان، سەرژمێرییەکە دەبێتە بنەمای دیاریکردنی بودجەی ٢٠٢٦ و ساڵانی دواتر.