ڕوانگەی سووری بۆمافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر هێزەکانی سوپای سووریا لە پارێزگای حەما بەتەواوی کشایەوە و ١٤ شارو شارۆچکەی دیکە کۆنتڕۆڵکرا.
ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەماوەی ٢ کاتژمێردا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە لەلایەن تورکیاوە هاوکاری دەکرێن ١٤ شارو شارۆچکەیان لە ڕیفی حەما کۆنترۆڵکردوە، و تەنیا ١٥ کیلۆمەتر لەناوەندی پارێزگای حەما دوورن.
ئەو بەرپرسە دەشڵێت "بەپێی بڕیارێکی باڵا سوپای سوریا بەردەوام لە کشانەوەدایە، ئەوەی ڕوودەدات هەرەسهێنانی سوپای سوریایە جا نازانرێت ئایا هەرەسهێنانەکە و کشانەوەکە تاکتیکییە یاخود شکستە".