بەبۆنەی سەرکەوتن بەسەر داعش عێراق ڕۆژی ١٠ـی مانگی دهاتووی کردە پشوو.
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو ١٠ـی کانونی یەکەم بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش دەکرێتە پشوو، کە ئەو رۆژە وەک رۆژی سەرکەوتن ناو نراوە.
رۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعش راگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە رووبەرێکی فراوانی وڵاتەکەی داگیرکردبوو.
تا ئێستا دیار نییە ئەو رۆژە لە هەرێمی کوردستانیش دەکرێتە پشوو یان نا.