سلێمانی .. بایكۆتی مامۆستایان ده‌ستیپێكرد

بایکۆت لە سلێمانی دەستیپێکرد و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی سنووری پەروەردەی پشدەر زەنگی بایکۆتی لێدا .

به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە لەگەڵ دەستپێکی دەوامی فەرمی خوێندنگەکان یەکەمین قوتابخانه‌ی سنووری پەروەردەی پشدەر زەنگی بایکۆتی لێدا و ئەمڕۆ دەوامی تێدا ناکرێت، هاوکات مامۆستایان ده‌ڵێن" به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانمانه‌وه‌ ناتوانین به‌رده‌وام بین و بایكۆت ده‌كه‌ین".

پێشتریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەواز بۆ بایکۆتکردن بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە دەکرا و تا ئێستا یەکەمین قوتابخانە بە فەرمی بڕیاری بایکۆتی داوە.

هاوکات مامۆستایانی ناڕازیی شارەزور ڕایانگەیاند" ئەگەر مووچە نەدەن ڕۆژی یەکشممە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن".

ئەمە لە کاتێکدایە مامۆستیان و فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو مانگ دەبێت مووچەی مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە و تا ئێستا دیار نییە کەی مووچە لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت.



AM:09:51:01/12/2024