هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا سێ شەڕڤان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات گیانیان لەدەستدا".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بوونەتەوە".
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا سێ شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە چەکدارانی تەحریر شامی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان بۆ سەر سووپای سووریا و شاری حەلەب دەستپێكردووە، ئێستا ئەو شارەیان داگیركردووە و لە دوایین ڕووداویشدا هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا گەیشتوونەتە ١٠ کیلۆمەتی سەنتەری پارێزگای حەما.