دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن لە گوندەکانی شەهبا ڕوویدا.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە" کەمێک پێش ئێستا شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن لە گوندەکانی شەهبا دروستبووە".
ئاماژە بەوەشدەکەن، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن هەوڵ دەدەن رێگەی ناوچەی ئەحداس کۆنترۆڵ بکەن و لە ئێستادا چوونەتە ناوچەی مسلمییە.
ئەوەشیان خستەڕوو، لە ئێستادا هەردوو رێگەی سەرەکی نێوان (شەهبا و حەلەب) داخراوە و شەڕڤانانی هەسەدە ڕووبەڕووی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن دەبنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، بڵاویکردەوە کە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا سێ شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.