وتەبێژی هێزەکانی هەسەدە ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵیان لە شاری حەڵەب پاشەکشەیان کردبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی کانوونی یەکەم وتەبێژی هەسەدە بە میدیاکانی راگەیاند: تائێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نەدراوە بۆ کشانەوە لە شێخ مەقسودی حەلەب و ئەو هەواڵانەی باسی کشانەوە دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە دەستەی تەحریری شام داوای هێزەکانی هەسەدە کردووە بە چەکەکانیانەوە گەڕەکە کوردیەکانی حەڵەب بەجێ بهێڵن و بەڵێنیان داوە خۆیان هاووڵاتیانی کورد بپارێزین.