داعش پارەی ئاڵتونو زیو دەخاتە بازاڕەوە
گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش، بڕیاریداوە پارەی ئاڵتونو زیو دروست بكات ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێك بۆ كڕینی كاڵا بە "یەكەی پارەی ئیسلامی"یە كە لەسەرەتای ئیسلام مامەڵەی پێودەكرا.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، گروپی داعش لە چەند هەفتەی داهاتوودا پارەی نوێی خۆی كە لەجۆری ئاڵتونو زیو دروست كراوە، لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەخاتە بازاڕەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە چەكدارانی داعش دەیانەوێت ئەو دینارە زیندوو بكەنەوە كەلەسەرەتای ئیسلامی بەكاردەهێنرا.
PM:03:42:12/11/2014