وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوا لە هەموو وەزارەتەکان دەکات تا وەکو ٥ ی تشرینی دووەم مووچەی مانگی ١٢ بنێرن بۆ وەزارەتەکەیان.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " وەزارەتی دارایی هەرێم داوای کردووە هەرچی زووترە لیستەکان بنێرن بۆ وەزارەتەکەیان.
تا ئێستا هۆکاری ئەو داواکارییەی وەزارەتی دارایی لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان نەزانراوە.
دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم ٧٦١ ملیار دینار رەوانەی هەرێم کرد، کە ٢٤٠ ملیار کورتهێنانی هەیەو دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕبکرێتەوە.
تا ئێستا بەفەرمی دیار نییە کە مووچەی مانگی ١١ و ١٢ چارەنووسی بە کوێ دەگات.