كۆمەڵی دادگەری هێرۆ عەتاری لە ریزەكانی دەركرد

کۆمەڵی دادگەریی ڕایدەگەیەنێت" ڕێوشوێنی توندیان لە دژی هێرۆ عەتار گرتووەتە بەر بەهۆی پێشێلکردنی بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان".

کۆمەڵی دادگەری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" 
ئێمە لە کۆمەڵ دادگەریی و لەبەر تەزویر و دیزاینی دەنگ و کورسی بۆ چەند لایەنێک و بۆ ئەوەی بە بەشداریمان نەبینە بەشێک لەو پەرلەمانە دیزاینکراوە، بریاری بەشداری نەکردنماندا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەر بۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمانە دیزاینکراوەکەی کردوە و بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری.
 
ئەمڕۆ دووشەممە هێرۆ عەتار کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی سلێمانی چووه‌ په‌رله‌مانی كوردستان و بڕیاری حیزبەكەی شكاند، لە کاتێکدا حزبه‌كه‌ی بڕیاریداوه‌ نه‌چێته‌ په‌رله‌مان و ڕایگەیاند" په‌رله‌مانی كوردستان پێشوه‌خت دیزاین كراوه‌".



PM:01:33:02/12/2024