دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەکرێت

سایلۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە سایلۆكانی هەولێر و قوشتەپە". 

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و دانەوێڵەی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" جوتياران ئاگادار دەکەینەوە سبەینێ سێشەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە ٣ هەزار و ٦٦١ تاکو زنجیرە ٣ هەزار ٨٨٠ کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە و لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن". 

هەروەها لای خۆشیەوە سایلۆی قوشتەپە جوتياران ئاگادار دەکاتەوە كە هەر سبەینێ دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە هەزار و ٢١٦ تاکو زنجیره هەزار و ٢٩٤ کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە لە سايلۆی  قوشتەپە چەک وەردەگرن. 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە" دابەشکردنی چەکی جوتياران جوتيارانی شاری کۆیەش دەستپێدەکات، لە زنجیرە ٣٢٧ تاكو زنجیرە ٣٩٩ كە گەنمەکانیان رادەستی گۆرەپانی کۆیە کردووە لە سايلۆی  قوشتەپە چەک وەردەگرن و  پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگرن". 



PM:03:27:02/12/2024