پەرلەمان دانیشتنی یەکەمی خۆی بۆ کاتێکی نادیار دواخست

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا دانیشتنی یەکەمی خۆی بۆ کاتێکی نادیار دوابخات، دوای ئەوەی بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە نەیتوانی بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیار بدات. 

بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. 

ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەد سلێمان سەرۆکی بە تەمەنی پەرلەمان دەستیپێکرد کە تێیدا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد.

هەروەها لە یەکەم دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ سەرۆکی پەرلەمان کردەوە کە هەریەک لە کوردەوان جەمال لە فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و میران محەمەد لە فراکسیۆنی یەکێتی و ڤالا فەرید و هەڵگورد نەجیب لە فراکسیۆنی پارتی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە. 



PM:04:21:02/12/2024