رامی عەبدولرەحمان: ئەوەی لە باکووری شاری حەلەب روو دەدات دژی کورد پاکتاوکردنی رەگەزییە

رامی عەبدولرەحمان سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" ئەوەی لە باکووری شاری حەلەب روو دەدات دژی کوردەو پاکتاوکردنی رەگەزییە".

رامی عەبدولرەحمان لە لێدوانێک بۆ کەناڵی بی بی سی بەریتانی، دەڵێت"  پاش ئەوەی کە ئاوارەکانی عەفرین لە ناوچەی باکووری حەلەب هەڵکەندران و چواردەوریان لەلایەن سوپای نیشتمانی سەر بە تورکیا و جبهەی نەسرا گیرا،  لە دۆخێکی مەترسیداردان و ٣ کەسیان سەر دبردران بە بێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت».

هەروەها وتی" بە دەیان هەزار کەس تا ئێستا بەگەمارۆدراوی ماونەتەوەو چەند هەزارێکیان لە رێگای سوپای تحریر شامەوە گوازراونەتەوە بۆ ناوچەی تەبقە کە نزیکی رەقەیە ولە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراسیدایە".

راشیگەیاندووە" بە دەیان هەزار کەسی دیکە لەو ناوچانە ماونەتەوە و لە ژێر رەحمەتی سوپای نیشتمانی سوریا کەسەر بە تورکیان دان و هاوکات لە ژێر رەحمەتی هێزە ملیشیاکانی تر دان".

رامی دەڵێت" لەناو سوپای نیشتمانی تورکیاوە دەنگ دەبیسترا کە ئێمە دەتانگوازینەوە بۆ تەبقە و لەوێشەوە دەرتان دەکەین بۆ شاخەکانی کوردستانی عێراق و قەندیل".

سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەمە پاکتاوکردنێکی رەگەزییە دەکرێت بە بەرچاوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەوروپا  بە بێ ئەوەی هیچ کامیان هەڵوێستییەکیان هەبێت.




PM:08:17:02/12/2024