درەنگانی شەوی ڕابردوو تەرمی پزیشکێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری دهۆک تەرمی پزیشکێک دۆزرایەوە.
هەربەپێی زانیارییەکان، دوای دۆزینەوەی تەرمی ئەو پزیشکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بە مەبەستی ئاشکراکردنی هۆکاری گیان لەدەستدانی.
تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەربارەی ڕووداوەکە و هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو پزیشکە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە و ناسنامەی قوربانییەکەش ئاشکرانەکراوە.