"توركیا راگواستنێکی بەرنامە بۆ دارێژراوی دژی كورد دەستپێکردووە"

ڕوانگەی سوریا ڕایدەگەیەنێت" دەوڵەتی توركیا پرۆسەیەكی راگواستنی بەرنامە بۆ دارێژاوی لە سوریا دژی كورد دەستپێكردووە". 

رۆژنامەى ئەلعەرەب، ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە" رێگە بە هەندێك خێزانی كوردی ئاوارەی عەفرین دراوە گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە چۆڵبكەن و بەرەو تەبقە بڕۆن لە ریفی رەقە".

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو، نزیكەی ١٥٠ هەزار كوردی سوریا لە گەڕەكی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە ریفی باكوری حەڵەب نیشتەجێن

هەروەها لای خۆشییەوە روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، ڕایگەیاندووە" سوپای تورکیا پرۆسەی راگواستنی لە سوریا دژی كورد دەستپێکردووە، پاش ئەوەی سێ‌ كەسیان لە تەل رەفعەت سەربڕی". 



AM:11:48:03/12/2024