ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە کاتەکانی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە و ئاسمانیش بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ١٧
سلێمانی: ١٦
دهۆک: ١٦
زاخۆ: ١٧
هەڵەبجە: ١٦
کەرکوک: ١٧
سۆران: ١٤
حاجی ئۆمەران: ٤
گەرمیان: ١٩