بە سەدان خێزانی كۆچبەری شارەكانی حەڵەب و شەهبا گەیشتنە كانتۆنی ڕەقە و بەرپرسانی ئەو كانتۆنەش دەڵێن، ئامادەكاری تەواویان كردوە بۆ پێشوازی لە كۆچبەرەكان.
بە گوێرەی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە سەدان خێزانی كورد كە لە شارەكانی حەڵەب و كانتۆنی عەفرین-شەهبا ئاوارەبون، گەیشتنە كانتۆنی رەققە و لەلایەن خۆبەڕێوەبەرایەتی رۆژئاوای كوردستانەوە پێشوازیان لێكرا.
ژوری قەیرانەكانی رەققەی سەر بەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرایەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریایی ڕایگەیاند، بۆ پێشوازی كردن لە ئاوارەكان خێمە و گەرمكەرەوە و خواردن و پێداویستی تەندروستی دابینكراون.