سوپای توركیا لەچیای برادۆست رێگای نوێ لێدەدات

سوپای توركیا كە لەچەند ناوچەیەكی پارێزگای هەولێر جێگیربوون، لە چیای برادۆست رێگای نوێ دروست دەكەن.

بەپێی هەواڵێكی (KNN) سوپای توركیا لە دەڤەری برادۆست، سەر بە پارێزگای هەولێر رێگەیەكی نوێی دروستكردوە، بۆ ئاسانكاری هاتن و چونی سەربازانی سوپاكە.

بەپێی هەواڵەكە سوپای توركیا لەرێگەی شۆفڵ و ئامێری دیكەوە، سەرقاڵی بڕینی چیای برادۆستە بۆ دروستكردنی رێگە بۆ گواستنەوەی كەلوپەلە سەربازییەكان و سەربازەكانی.

سوپای توركیا، لە ناو خاكی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ٨٢٠ بارەگای سەربازی و هەواڵگری كردوەتەوە و رۆژانەش بەردەوامە لە بۆردومانكردنی گوند و ناوچەكان، زیانێكی زۆری بە ژینگە و ماڵی هاوڵاتییان و گوندنشینان گەیاندوە.




PM:04:07:03/12/2024