خوێندنی باڵا: وەرگرتنی قستی پارەی خویندنی (پاراڵێڵ) و (ئێواران) دوادەخرێت

 د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی کانوونی یەکەم لە ڕاگەیەنراوێکدا بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.

لە گشتاندنێکدا کە بە ئیمزای ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوە و ئاراستەی گشت زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە تیایدا هاتوە"بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/ خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیارماندا بە: دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن".

هەر لە بڕیارەکەدا هاتوە" پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات".




PM:09:09:03/12/2024