پنتاگۆن هاتە سەرخەت و پشتیوانی خۆی بۆ هەسەدە دووپاتکردەوە و هەڵمەتێکیش بۆ پاراستنی ناوچە کوردییەکان دەستپێدەکات
پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سووریا، ڕایگەیاند، ئامادەین بەرژەوەندی و هێزەکانمان لەسووریا بپارێزین بەتایبەت ئەوانەی لە سووریا کاردەکەن بۆئەوەی شکستی داعش مسۆگەر بکەین.
وتیشی"بەردەوامین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات. وتیشی: هەسەدە هاوبەشێکی سەرەکییمانە لە شکستپێهێنانی داعش".
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هەسەدە هەڵمەتی پێچەوانەی بۆ گرتنەوەی ناوچەکانی دەستپێکرد کە هێزەکانی تەحریری شام دەستیان بەسەردا گرت، هاوکات هێزەکانی هاوپەیمانانیش چەند ئامانجێکی هێزەکانی گروپەکانیان بۆردمان کردووە.