لە ئیلام شەش بەندکراو لە سێدارەدران کە چوار کەسیان ژنن

لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام سزای سێدارەی شەش بەندکراو جێبەجێکران کە چوار کەسیان ژنن و دوانیان پێشتر "بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویکردەوە" دوێنێ سێشەممە سزای سێدارەی دوو ژن بە ناوەکانی (فەریدە جەعفەر زادە) خەڵکی ئیلام و (عەلیە کاوری زادە) خەڵکی دێلۆران، لەگەڵ (حەسەن حەسەن بەیگی) خەڵکی سەراوی کارزان و (عەبدولوەهاب باباخانیان) خەڵکی بەدرە و دوو ژنی دیکەش کە تائێستا ناسنامەیان نادیارە و بە دواداچوونی بۆ دەکرێت، لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکراوە". 

ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم چوار بەندکراوە پێشتر لە دۆسیەی جیاوازدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. 



AM:09:40:04/12/2024