ژنێک لە نهۆمی دووەمی دادگای سلێمانییەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ژنێکی گەنج لە نهۆمی دووەمی دادگای سلێمانییەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێک لە نهۆمی دووەمی دادگای سلێمانییەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە. 

تائێستا نازانرێت ئەو ژنە گیانی لەدەستداوە، هەروەها هێزە ئەمنییەكانی شاری سلێمانیش بە فەرمی هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاونەکردووەتەوە. 



AM:11:36:04/12/2024