بڕیارە یەکێتی پاڵپشتی نووسەرانی خۆی بکات و رۆژی پێنج شەممە ٥ ی کانوونی یەکەم ڤیتستڤاڵی گەلاوێژ بەبێ مەلا بەختیار سازبکات، مەلا بەختیاریش بڕیاری داوە ڤیستڤاڵی ٢٧ هەمینی گەلاوێژ لە کۆتایی ساڵی ئایندەدا سازبکات.
مەلا بەختیار بەرپرسی پێشووی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە راگەیاندنێکدا لەبارەی ٢٧ هەمین ڤیستڤاڵی گەلاوێژەوە دەڵێت" بەداخەوە ھێشتا ماتەمینی ھاوڕێ و کۆڵەکەی سەرەکی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەری نەداوین، ھێشتا کفنەکەی سامی ھادی زەرد نەبووە، دوورلە ئیرادەو پەرۆشیمان بۆ ئەدەب و داھێنانی کوردستان و عێراق و جیھان، لەسەر داخوازی دەیان تەلەفۆنی نوسەرانی عەرەب و ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کوردستانی عێراق، کەپەیتا پەیتا پەیوەندیم پێوە دەکەن، ھەموویان ئامادە نین جگە فێستیڤاڵی ڕاستەقینەی گەلاوێژ ببنە بەشێک لە سیناریۆیەکی تر بەناوی گەلاوێژەوە".
هەروەها لە راگەیاندنەکەدا دەڵێت " ئەم ڕونکردنەوەیە دەنوسم. دورو نزیک بەندە وەکو سەرپەرشتیار گشتی فێستیڤاڵ، ھەتا بڕیاردان بۆ سازدانی ٢٧ مین فێستیڤاڵ، تەنانەت لەگەڵ ئەوانەی ئێستا دەیانەوێت دوور لە گەوھەرە مێژوییەکەی فێستیڤاڵی گەلاوێژ، فێستیڤاڵ ساز بدەن. ئەمانیش، وەکو یەک تیم، بەبێ بچوکترین تێبینی لە دوا کۆبونەوە لەگەڵماندا، بڕیارمان داو بانگەوازی سازدانی ٢٧ یەمین فێستیڤاڵمان بڵاو کردووە، بەڵام دوای داگیرکردنی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، دۆخەکە سەراپا گۆڕا، جەخت دەکەمەوە کەئێمە سورین لەسەر سازدانی ٢٧ یەمین فێستیڤاڵ لەکۆتایی ساڵی ئایندە".
لە بارەی ئەوانەی دەیانەوێت ڤیستڤاڵی پێنج شەممە سازبکەن " دوورو نزیک ئەوانەی دەیانەوێت بەناوی فێستیڤاڵی گەلاوێژەوە فیستیڤاڵ سازبدەن، ئەستۆیان دەخەنە بەردەم ئۆباڵێکی مێژوویی، کەدورە لە نەریتی سازدانی فێستیڤاڵ و دورخستنەوەی فێستیڤاڵ لەھەژمونی حیزبایەتی. ئەو نوسەرو بەھرەمەندوو دڵسۆزانەی دەیانەوێت لەگەڵ فێستیڤاڵی ڕاستەقینەی گەلاوێژ بمێنەوە، ئێمە بەدڵێکی فراوانەوە لە کۆتای ساڵی ئایندە چاوەڕوانیانین. دڵنیاشین ھەوڵیتر دورە لە ڕۆحی ڕاستەقینەی فێستیڤاڵ. دورە لەمتمانەو ڕێزو سەربەخۆی قەڵەم و ئەقڵ و داھێنان".
ئێوارەی ڕۆژی ٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٤ ھێزێكی كۆماندۆ چوونە سەر بارەگای تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر كە لەبەشێكی بیناكەدا بنكەی ڕووناكبیری گەلاوێژی تیا بووە، دەستیان گرتووە بەسەر ئەرشیف و سەرجەم كەلو پەلەكانی بنكەكەدا.
بڕیارە سبەی پێج شەممە یەکێتی ڤیستڤاڵی ٢٧ هەمینی گەڵاوێژ لە سلێمانی دەستپێبکات و، ئەمە یەکەمجارە بەبێ مەلا بەختیار ڤیستڤاڵ سازبکرێت.