سودانی:پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەمان بۆ هەرێم ناردووە

 سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕایگەیاند" پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکە لەپشکی هەرێم ١٢.٦٧ ٪هەر ئەو ٧٦١ ملیارانە ماوە، کە بڕیارمان لێ داوە و هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێم دا".

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبونی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و پلاندانان، ئەم نامەیەم بەدەستی دایە سەرۆک وەزیران دواتریش لەموداخەلەیەکدا، داوای وەڵامم لێکرد دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، کە کێ بەرپرسە لەنەناردنی مووچەی فەرمانبەران؟ هەرێم دەڵێ حکومەتی عێراقی هۆکارە و ئەوان پابەندی سەر هەرێمیان جێبەجێ کردووە!"

دەشڵێت" سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەوەڵامدا وتویەتی مەسەلەی مووچە هیچ بابەتێکی سیاسی نیە، پێشتر هەرێم بەهیچ مادە و بڕگەیەکی بودجەوە پابەند نەبووە، پاش دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی، پابەندین بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەمان ناردووە هەر بەپێی بڕیارەکە لەپشکی هەرێم ١٢.٦٧ ٪هەر ئەو ٧٦١ ملیارانە ماوە، کە بڕیارمان لێ داوە و هیچ گواستنەوەیەک ناکرێ لەپشکی هەرێم دا".

بە وتەی سۆران عومەر، سودانی وتویەتی" هەرێم پابەند نەبووە و ناکۆکی زۆرە لەسەر دەروازەی سنوری و باج و داهات، بەڵکو ئەم هەموارەی یاسای بودجە لەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت بابەتەکە چارەسەر بکات بۆ ساڵی داهاتوو".



PM:07:19:04/12/2024