پاش ئەوەی ئەمرۆ خوێندكارانی پزیشكی لەبەردەم پەرلەمان خۆپیشاندانێكیان سازكرد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید رایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر لای فراكسیۆنی زه‌رد شكاتی لێكردووه.
ئاری هه‌رسین سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر لای فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان شكاتی لێكردم".
وتی: "وه‌ك هه‌موو ڕۆژێكی تر، ئه‌مڕۆ چووم بۆ ده‌وام و له‌به‌رده‌م ده‌رگای په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك پۆلیس وه‌ستابوون، به‌ده‌ست و هۆڕن ئیشاره‌تم بۆكردن كه ده‌مه‌وێت بچمه ناو په‌رله‌مان، نه‌قیبێكی پۆلیسم بانگ‌كرد، پێموت رێگاك بۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌قیبه‌كه وتی هاتوین بۆ پاراستنی ئێوه و دواتر ده‌نگه‌ده‌نگێك له نێوانماندا دروست بوو".
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكارانه‌دا قسه‌م كرد كه خۆپیشاندانیان كردبوو، پێموتن په‌یامه‌كه‌تان گه‌یشتووه ئیتر ئه‌ركی ئێمه‌یه لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه بكه‌ین تكایه بچنه‌وه بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن، ئه‌گه‌ر ناشچن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه لایچن، هه‌ر له‌كاتی قسه كردنه‌كه‌دا خوێندكاره‌كان سێ جار چه‌پڵه‌یان بۆ لێدام".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كاتێك چوومه په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێرم بینی له شوێنی فراكسیۆنی پارتی هاته ده‌ره‌وه و شكاتی لێكردبووم".
ئاری هه‌رسین جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به‌هه‌ر جۆرێك باسی كردبێت وانییه، یه‌كێك له خوێندكاره‌كانم بۆ بهێنه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مندا هه‌بووبێت و له سبه‌ینێ زوتر نییه ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه".
ئه‌مڕۆ خوێندكارانی كۆلیژه پزیشكییه‌كان له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی كوردستان له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان بۆ خستنه‌ڕووی چه‌ند داواكارییه‌ك ئه‌نجام دا.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌وباره‌وه وتی: "ئێمه نه‌چووین شكات بكه‌ین، ئێمه چووین ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه له نێوان ئاری هه‌رسین و خوێندكاره‌كاندا رووی‌دابوو".