سبەی لە پارێزگای کەرکوک پشووی فەرمی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی شارەکە راگەیەنرا.
ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركوك کەمێک لەمەوبەر بڕیاریدا، سبەینی پێنج شەممە پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم دام و دەزگاکانی شارەکە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.
هاوکات بەپێی بڕیارەکەی پارێزگاری کەرکوک، لە سەرجەم خوێندنگە و زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە زانكۆی تەكنیكی باكور و كۆلێژەكانی، ئەویش لەسەر داوای دكتۆر عەلیا عەتار سەرۆكی زانكۆی ناوبراو بە هۆی بوونی تاقیكردنەوەی خوێندكارەكان .
هەروەها لە ١١ پارێزگای عێراق پشوو راگەیەنراوە كە بریتین لە (بەغدا، بابل، واسیت، كەربەلا، میسان، بەسڕە، نەجەف، دیوانییە، موسەنا، زیقاڕ و دیالە، پشووەكە ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی حكوومەت دەگرێتەوە، بەڵام نەخۆشخانە و دامودەزگا ئەمنییەكان دەوامیان دەبێت و پشووەكە ئەوان ناگرێتەوە
راگەیاندنی پشووی سبەینی هاوكاتە لەگەڵ یادی شەهید بوونی (فاتیمەی زەهرا) کچی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ).