دارایی هەرێم خەرجییەکانی سەرجەم دام ودەزگاکانی راگرت

وەزارەتی دارایی بەنووسراو سەرجەم خەرجییەکانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی ڕاگرت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ٨ ) ساڵی / ٢٠٢٤، بڕیار درا بە ڕاگرتنی خەرجییەکانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی نووسراوەکەی دارایی، لە سبەینێوە ٥ی کانوونی یەکەم سیستمی ئەلکترۆی بەڕێوەبردنی دارایی لە هەرێم لەکار دەخرێت، و لە ١٠ی  کانوونی یەکەم سەرجەم خەرجییە داراییەکانیش ڕادەگیرێت جگە لە مووچە و چەند پێشینەیەکی خەرجکراوی مانگانە.

لە بڕگەیەکی تری نووسراوەکەدا هاتووە، پێویستە پێشینەی بەردەوامی فەرمانگەکان سفر بکرێنەوە بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٤.



PM:10:21:04/12/2024