هاوڵاتییەکی ئاوارەی تلڕەفعەت: هاوسەرەکەم سەری لە لاشەی کراوەتەوە

لە دوایین هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان دا، لە گوندەواری باکووری حەلەب، گرووپە چەکدارەکان چەندین پێشێلکارییان دژی خەڵکی سڤیل کردووە، پیاوێک چیرۆکی سەربڕینی هاوسەرە تەمەن ٤٠ ساڵەکەی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کوژراوە دەگێڕێتەوە و دەڵێت "سەری لە لاشەی کراوەتەوە"، و لەترسی کوشتنی خۆی و منداڵەکانی، محەممەد حاجی شێخۆ نەیتوانیوە تەرمی هاوسەرەکەی سەربڕاوەکەی بە خاک بسپێرێت.

محەممەد حاجی شێخۆ، باوکی سێ منداڵە و خەڵکی عەفرینە. ئەو ساڵی ٢٠١٨ ئاوارەی تلڕەفعەت بوو، ئێستاش جارێکی دیکە ئاوارەی تەبقە بووە و چیرۆکی سەربڕینی هاوسەرەکەی بۆ توڕی میدیایی ( رووداو) دەگێرێتەوە و دەڵێت" دوای هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای نیشتمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، بە دیاریکراوی فرقەی حەمزات، بۆ سەر ناوچەی تەلڕەفعەت لە رۆژی ٢ـی کانوونی یەکەمی٢٠٢٤، کاتێک ئەو لەکار گەڕاوەتەوە، بینیویەتی کە ئەمینە حەنانی تەمەن ٤٠ ساڵانی هاوسەری لەلایەن ئەو گرووپەوە کوژراوە و سەری لە لاشەی کراوەتەوە".
 
محەممەد حاجی، هاوسەری ئەمینە حەنان وتی "لە کار دەگەڕامەوە، دەنگی تەقەیەکی زۆر دەهات و گوتیان تەلڕەفعەت لەدەستچووە، کاتێک گەیشتمەوە ماڵ، سێ منداڵم هەیە؛ منداڵەکانم رزگارکردن و هاتم. بینیم سەریان بڕیوە و بە گولـلە لە وێنەکانی ژوورەوەیان دابوو، سەریان بڕیوە و سەریان لە ژوورەوە داناوە. سەریان بڕیبوو و وێنەکەشیان لەسەری دانابوو، وەکو ئەوەی نووستبێ. من کەسێکی ئاوارەم، لە ٢٠١٨ لەبەر شەڕی عەفرین هەڵاتین و هاتینە تەلڕەفعەت، بۆ ئەوەی کەمێک بحەوێینەوە و کاربکەین تەنیا منداڵ و هاوژینی خۆمان بەخێوبکەین، بەڵام ئەوان ئەویشیان کوشت".
 
لەترسی کوشتنی خۆی و منداڵەکانی، محەممەد حاجی شێخۆ نەیتوانیوە تەرمی هاوسەرەکەی سەربڕاوەکەی بە خاک بسپێرێت.
 
محەممەد حاجی، هاوژینی ئەمینە حەنان باسی لەوە کرد، ئەو هاوسەرەی بە خاک نەسپارد، بەڵام "کاتێک ئەوەم بینی، وتم زوو خۆم و منداڵەکانم رزگاربکەم، باشە بۆ کوێ بچم؟ من نەخۆشم." بە دڵێکی خەمگینەوە وتی "دەمەوێ بڵێم کورد وێران بوون، خەڵکی ئێمەی کرمانج وێران بوون".
 
رۆژی ٢ی مانگ، لە شارۆچکەی تەلڕەفعەت، پیاوێک کە بە محەممەد حاجی ناسراوە، هاوسەرە تەمەن ٤٠ ساڵەکەی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەتایبەتی (فیرقەی حەمزات/ هێزی هاوبەش)، کوژراوە، لەکاتێکدا خەوتبوو، چونکە باری تەندروستیی زۆر خراپ بووە و نەیتوانیوە لە ماڵەوە دەربچێت. 
 




PM:11:52:04/12/2024