وەزارەتی دارایی هەرێم موچەی توێژێك كەم دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاری پێداچوونەوە بە  موچەی پلەباڵاكان راگەیاند کە بەپێی بڕیارەکە موچەی ئەم توێژە کەمدەکات.

 بە پێی هەواڵەکانی میدیایی پارتی، ئاستی باڵای موچەی پلە تایبەتییەكانی( با) تەنیا دوو ملیۆن و ٣٣٠  هەزار دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی سەرموچەی ساڵانە وەرناگرن. هاوكات ئاستی باڵای موچەی پلە تایبەتییەكانی (ئەلف) تەنیا سێ ملیۆن و ٢٤٣ هەزار دینار دەبێت، ئەوەش دوای ئەوە سەرمووچەی ساڵانە وەرناگرن.

بەپێی بڕیارەكە، ئەو پلە تایبەتانەی كە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرووترن و سەرمووچەیان لە مەرتەبە (١١) تێپەڕ بووە، دەگەڕێنەوە مەرتەبە (١١) بەبێ وەرگرتنەوەی جیاوازی.

لە بڕیارەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی هەرێم جگە لەم رێنماییە، كار بەهیچ رێنماییەکی تر ناكات و ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی ١٢داین، بەڵام تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم مووچەی مانگەدکانی ١٠ و ١١ی دابەشنەکردووە و  وەزارەتی دارایی هەرێم ٧٦١ ملیار دینار رەوانەی هەرێم کرد، کە ٢٤٠ ملیار کورتهێنانی هەیەو دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕبکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم وەری نەگرتووە و هەر ئەمڕۆش سودانی وتی" پارەی دیکە بۆ هەرێم نانێرن".




AM:12:11:05/12/2024