وتەبێژی کارەبا: خواست لەسەر کارەبا بووە بە دوو هێندە، بۆیە پێدانی کارەبا کەمیکردووە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا لەبارەی هۆکاری کەم بوونەوەی کارەبای نیشتمانی دەڵێت" بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سەرماوە بۆ هەرێمی کوردستان، خواست لەسەر کارەبا بووە بە دوو هێندە، بەو هۆیەوە کاتژمێری پێدانی کارەبا کەمیکردووەو".

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە لێدوانێكدا رایگەیاند"  لە کۆتاییەکانی مانگی(١١)و سەرەتای مانگی (١٢) بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سەرماوە بۆ هەرێمی کوردستان، خواست لەسەر کارەبا بووە بە دوو هێندە، بەو هۆیەوە کاتژمێری پێدانی کارەبا کەمیکردووەو، زیادبوونی خواست بەشێوەیەکی بەرچاو، بووەتە هۆی کەمبوونی کارەبا لە هەموو هەرێمی کوردستان".

وتوشەیەتی" کاتێک پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە، راستەوخۆ کاتژمێرەکانی کارەبا زیاد دەبێت و ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت، پێدانی کارەبای نیشتمانی دەگاتە نزیکەی (١٦)کاتژمێر".

وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەنەكردووە، لە ئێستا رۆژانە چەند كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدەن بە هاوڵاتیان تەنها باسی لە ئامارەكانی رابردوو كردووە، لە مانگی(١١) دا، لە هەرێمی کوردستان ١٦ کاتژمێر و ١٣خولەک کارەبای نیشتمانی هەبووە، بەپێی خواست لەوانەیە لە هەندێک ناوچە گەیشتبێتە (١٧) کاتژمێر.







AM:09:10:05/12/2024