پارێزەری مەلا بەختیار داوایەکی یاسایی لەدژی سازدانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ تۆمار کرد

ئەمرۆ ٢٧ەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ دەستی بەکارکرد و پارێزەری مەلا بەختیار سکاڵایەکی یاسایی لەسەر ئەم فێستڤالە لەدادگا تۆمار کرد.

لەمبارەوە پارێزەرەکەی مەلا بەختیار رایگەیاند "ئەمرۆ له دادگايى سلێمانى سكاڵايەكى ياسايمان تۆمارمان كرد وه ك بريكارى به رێز مەلا بەختيار كه ئەنجاەدانى ڤيستڤالى گەلاوێژ له لايەن لايەنێك كه ئەنجام دانى ئەم ڤيستڤاله وەك سەرپەرشتيارى جگه له به رێز مەلا بەختيارخاوەندارێتى ناگەرێته وه بۆهيچ لايەنێك".

بە وتەی ناوبراو مەلابەختیار ٢٦ ساڵە سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژبووە بەڵام "بەداخەوە ئەمساڵ لایەنێک دەیەوێت خۆی بکات بە خاوەنی ئەنجامدانی ئەم فێستڤاڵە نێودەوڵەتییە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ژێر دروشمی ” لە پێناوی شکۆی وشە گەلاوێژ بەردەوامە” ٢٧ەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی دەستپێدەکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام کە تێیدا دوو پێشانگەی کتێب و دەستڕەنگینی دەکرێنەوە.




PM:01:15:05/12/2024