لە زانکۆیەکی سلێمانی ڕووداوێکی شەڕکردن ڕوویدا و پێنج کەس بریندارن

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دوو خوێندکار دەبێتە شەڕیان و تا ئێستە پێنج کەس بریندارن. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لەناو کافتریای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕووداوێکی شەڕکردن و دەمەقاڵێ لە نێوان ڕوویداوە، بەڵام دواتر لە دەرەوەی کافتریاکە هەردوولا براکانی خۆیان بانگکردووە و گرژی و ئاڵۆزییەكە زیاتر دەبێت. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی شەڕەکەدا چەكوش و چەقۆ و داریان بەکار هێناوە، لە ئەنجامدا پێنج کەس برینداربوون.

لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گواستووەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و لایە پەیوەندیدارەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان بڵاونەکردووەتەوە.

بۆ بنینی ڤیدیۆکە تێلیگرامی سپی جۆین بکە..





PM:01:36:05/12/2024