(١١) ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی تێپەڕدەبێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٤، ١١ ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی تێپەڕ دەبێت.

کاتژمێر (٣:٠٠)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (١١)هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی بە بەشداری کەسوکارەکەی و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان مەراسیمێک لەسەر ئارامگای رۆژنامەنووس بەڕێوەچوو.

کاوە گەرمیانی ناوی تەواوی کاوە محەمەد ئەحمەدە لە دایکبووی (١٩٨١)ە، ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ و پێشتر گۆڤاری گەڕان بوو، هاوکات پەیامنێری رۆژنامەی ئاوێنە بوو، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ساڵی (٢٠١٣)دا لەناو ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و کوژرا. 

کاوە ژیانی هاوسەری پێکهێنابوو لە کاتی تیرۆرکردنیدا هاوسەرکەی دووگیان بوو، ئێستا کوڕێكیان هەیە بە ناوی (ئامەد). 



PM:03:48:05/12/2024