بەهۆی بایكۆتی فراکسیۆنە کوردییەکان كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بەهۆی بایکۆتی فراکسیۆنە کوردییەکان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە یاسای بودجەی فیدراڵی، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی خۆی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دواخست، بەهۆی ناڕەزایی لایەنە کوردییەکان لە کشانەوەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی لە کارنامەی ئەنجومەن. 

ئاماژە بەوەشدەکەن، لایەنە کوردستانییەکان لە دانیشتنەکە کشانەوە، ئەمەش وایکرد نیسابی یاسایی تەواو نەبێت و دانیشتنەکە ئەنجام نەدرێت، بەوهۆیەوە دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی شەممە دواخراوە. 



PM:05:04:05/12/2024