ئەمشەو پێنج شەممە تەرمی ئافرەتێک دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە کە نیشانەی ئەشکەنجەدان بە گیانییەوەیە.
لە راگەیاندنێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایدەکات "ڪاتژمێر ۸:۲۰ خولەڪی ئەمشەو بەرواری ۲۰۲٤/۱۲/٥ تەرمی ئافرەتێك بەناوی(پـ، أ، ح) ) لە ڕەگەزی مێ لە دایڪبووی ساڵی ۱۹٥۳ دانیشتووی گوندی گردجان سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ڪە شوێنەواری ئەشڪەنجە بە جەستیەوە دیارە".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " بەووتەی ڪەس و ڪارەکەی ناوبراو لە لایەن هاوسەرەڪەیەوە بەناوی (أ. م، ح) لە دایڪبووی ۱۹۷۱ ئەشڪەنجە دراوەو بەوهۆیەوە گیانی لە دەستداوە".
تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەس وکاری ڪرایەوە. ( پۆلیسی راپەڕین وا دەڵێت).
پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت "پەڕاوی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگیرکردنی تۆمەتبار بە پێی مادەی (٤۰٦ لە یاسایی سزادانی عێراقی) لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە'.